Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2017
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن، هاوپه‌یمانانی ناتۆی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی به‌رگری زیاد بكه‌ن، یان له‌ماوه‌ی دوو مانگدا پلانێك ئاماده بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی پێداویستیه‌كانی بوودجه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كه.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، تیله‌رسن بۆ یه‌كه‌مجار له برۆكسل له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ گفتوگۆكرا له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی خهرجیییهكانی به‌رگری، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكای باكوور و ئه‌ورووپا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بابه‌ته‌كانی رووسیا. له‌و باره‌یه‌شه‌وه تیله‌رسن ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیه‌كه كرد.
تیله‌رسن باسی له‌وه كرد كه به به‌راورد به وڵاتانی دیكه وڵاته‌كه‌ی خه‌رجییه‌كی زۆری به‌رگری به‌ركه‌وتووه و، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو تا به‌ستنی لووتكه‌ی ناتۆ كه بڕیاره له 25ی مایسدا رێكبخرێت كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌شداری تێدا ده‌كات چاوه‌ڕوانی هه‌ڵمه‌تێك ده‌كه‌ن له‌و باره‌یه‌وه.
گوتیشی: "ئامانجمان له لوتكه‌كه‌ی مایسدا ئه‌وه‌یه كه یان تا كۆتایی ساڵ هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كان به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، یاخود ده‌بێت پلان دابنرێت و تیایدا به ئاشكرا باس له‌وه بكات كه چۆن به هه‌نگاوی به‌رجه‌ستانه ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكرێن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، تیله‌رسن هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانانی ئه‌ورووپا و كه‌نه‌دا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كان نه‌بن چی روو ده‌دات.
لەبارەی نیگەرانییەکان بەهۆی خەرج نەکردنی ئەو بەشەی دەکەوێتە ئەستۆی ترەمپ بۆ بەرگریکردن لە هاوپەیمانان، گوتی: "پێمانوایە ئەو هەڕەشەی بۆ سەر یەک بە یەکەمانە، هەڕەشەیە بۆسەر هەموومان و بەرپەرچی ئەوەش دەدەینەوە. بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانەی بۆ پاراستنی هاوپەیمانانمان ئەنجاممان داون".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سیگمار گابریل ئاماژەی بەوە دا کە ساڵی پار لە سەدا ١.١٩ بوودجەکەیان بۆ بواری بەرگری تەرخان کردووە، زیادکردنی گوژمەی تەرخانکراویش لە ٣٥ ملیار یۆرۆوە بۆ ٧٠ ملیار یۆرۆ بە دروست نەزانی و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئێستا لە مۆسکۆ زیاتر بوودجەیان بۆ بواری بەرگری تەرخان کردووە. گوتی: "سیاسەتمەداریک لە ئەڵمانیا ناناسم کە لەو باوەڕە دابێت ئەڵمانیا لەوە دا سەرکەوتوو بێت یاخود ئارەزووی ئەوە بکات. ئاسایش تەنها گوزارشت نییە لە جەنگ. بۆ پێش‌گرتن لە قەیران و کێشەکان لەو میانەیەدا پێویستە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت".