گەرانەوە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
logo
logo
  • توركيا
  • عێراق
  • جيهان
  • ئابووری
  • تەندروستی
  • وەرزش
Türkçe
English
BHSC
Pусский
Français
العربية
Kurdî
کوردی
Shqip
فارسی
македонски
Bahasa Indonesia
Español
جيهان

روونکردنەوەی ناتۆ لەبارەی تورکیا

ستولتنبەرگ: "پێویستە لە تورکیا تێ بگەین کە بەھۆی توندوتیژی و گرژییەکانی عێراق و سووریا زۆرترین کاریگەری لەسەر دروست بووە. زۆر جار رووبەڕووی ھێرشی تیرۆریستی بوونەوە".
Mazın Asad
31 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2017
روونکردنەوەی ناتۆ لەبارەی تورکیا
Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

سکرتێری گشتی ناتۆ یانس ستولتنبەرگ ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و دادگایی ئەوانە بکات کە لە پشت ھەوڵی کودەتاکە بوون، بەڵام پێویستە لەسەر بنەمای سەروەری یاسایی ئەو کارانە ئەنجام بدرێت و راشیگەیاند لەوبارەیەوە خۆشحاڵی لەبارەی دروستکردنی پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و ئەنجوومەنی ئەورووپا دەربڕی.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە بارەگای گشتی ناتۆ لە برۆکسل کۆبوونەوە و دواتر ستولتنبەرگ لێدوانێکی پێشکەش بە رۆژنامەوانان کرد.

سکرتێری گشتی ناتۆ روونی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رۆڵی ناتۆ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکرێت و گوتیشی: "ھەفتەی رابردوو لە ھێرشەکەی لەندەن، قوربانی و برینداری ١١ وڵاتی جیاوازی لێکەوتەوە. ئەمە یەکێک بوو لەو ھێرشانەی کە لەم مانگانەی دواییدا کرایە سەر ھاوپەیمانەکانمان. ھێرشەکە کراوەتە سەر ھەموومان کە ئەوەمانی وەبيرھێناینەوە پێویستە ھەوڵەکانمان خێرا بکەین".

ستولتنبەرگ ئاماژەی بەوەش دا کە ناتۆ ھاوکارییەکانی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوچەکە بەردەوام دەبێت و راشیگەیاند پشتیوانی لە ھاوبەشەکانیان لە ئەفغاسنتان، باڵکانەکان و دەریای ئیجە دەکەن.

سکرتێری گشتی ناتۆ جەختی لەوەش کردەوە کە باشترین شێوازی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، مەشق پێکردنی ھێزە ناوخۆییەکانە و راشیگەیاند لەو چوارچێوەیەدا ناتۆ مەشقی پووچەڵکردنەوەی بۆمبی بە ھێزەکانی عێراق کردووە.

ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی: "ناتۆ لەسەر ھەندێک بنەماکانی وەک دیموکراسی، سەروەری یاسا و ئازادی تاکەکەسی دامەزراوە. بەھۆی ئەوەی بایەخێکی زۆر بەم بەھایانە دەدەین، زۆر جەختم لەسەری کردووەتەوە. لە ھەمان کاتدا پێویستە لە تورکیا تێ بگەین کە بەھۆی توندوتیژی و گرژییەکانی عێراق و سووریا زۆرترین کاریگەری لەسەر دروست بووە. زۆر جار رووبەڕووی ھێرشی تیرۆریستی بوونەوە. رووبەڕووی ھەوڵی کودەتایەک بوونەوە کە بووە ھۆی کوژرانی سەدان مرۆڤ. کاتێک پەرلەمانتارەکان لە ناوەوەی پەرلەمان بوون، پەرلەمانیان بۆردومان کرد. ھەڵبەتە تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و دادگایی ئەوانە بکات کە لە پشت ھەوڵی کودەتاکە بوون، بەڵام پێویستە لەسەر بنەمای سەروەری یاسایی ئەو کارانە ئەنجام بدرێت. لەوبارەیەوە خۆشحاڵی لەبارەی پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و ئەنجوومەنی ئەورووپا دەردەبڕم. چونکە ئەنجوومەنی ئەورووپا کە تورکیاش ئەندامێکە لێ، دەمەزراوەیەکی ئەورووپایە کە بەرپرسیارێتی لەسەر رێککەوتننامەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لەسەرە. بۆیە خۆشحاڵم بە دروستکردنی دیالۆگ بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە نێوان ئەنجوومەنی ئەورووپا و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی کێشەکان".

related_topics:
تورکیا
news_share

news_share_descriptionsubscription_contact

subscription

contact_the_ombudsman

is_there_an_error_in_this_story

ombudsman_apply_button
logo

Reporting the Changing World

next-sosyalX/TwitterFacebookYouTubeInstagram

دامەزراوەیی

  • رابردوو
  • ناسنامە
  • سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالیتی
  • رێبەری سەرنووسەریی
  • سیاسەتی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان
  • راگەیاندن
  • سیاسەتی نهێنیبوون و چەرەز
  • سیاسەتی بەرچاوڕوونی
  • RSS

پەیوەندییەکان

  • پەیوەندی
  • داواکاری ئابۆنەبوون

Anadolu Ajansı © 2026

Google PlayApp Store
لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە
جەنگی ئێران
گەرووی هورمز
پێشتر
دواتر
پێشتر
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كاره‌ پێشینه‌ییه‌كانی له‌ قۆناغی (Brexit) خسته‌ڕوو

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كاره‌ پێشینه‌ییه‌كانی له‌ قۆناغی (Brexit) خسته‌ڕوو

دواتر

ئه‌مریكا ماوه‌ی دوو مانگی بۆ هاوپه‌یمانانی ناتۆ دیاریكرد

ئه‌مریكا ماوه‌ی دوو مانگی بۆ هاوپه‌یمانانی ناتۆ دیاریكرد

نوێترین هەواڵ

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای بایکار، سەلچووک بایراکتار: "تەکنۆفەست شۆڕشی متمانەبەخۆ بوون بوو"

مەسرور بارزانی: " ئەرکی ھێزى ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق کۆتایی ھات"

مەسعود بارزانی: "ھێزی پێشمەرگە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی عێراق ئامادەن بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات"

ئەمریکا تەواوبوونی پرۆسەی کشانەوەی لە عێراق ڕاگەیاند کە ٢٣ ساڵ لەمەوبەر داگیری کرد

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فەرمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند

ئێران.. له‌ سێداره‌دانی دوو کەس بە تاوانی کوشتنی چوار کارمەندی ئەمنیی لە خۆپیشاندانەکاندا

قاسم ئەعرەجی: "ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق کۆتایی ھاتووە"

هەمووی ببینە

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌ره‌ڕای رێگرییه‌کان پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت

سه‌ره‌ڕای رێگرییه‌کان پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت

سەعدی پیرە: "پڕۆسەی ئاشتی بە قازانجی ھەر دوو لایەنە"

سەعدی پیرە: "پڕۆسەی ئاشتی بە قازانجی ھەر دوو لایەنە"

تورکیا.. کچێک بەپەنجەی پێی نیگار دەکێشێت

تورکیا.. کچێک بەپەنجەی پێی نیگار دەکێشێت

ئەردۆغان ھێرش بۆ سەر بارەگای ھەدەپەی ئیدانە کرد

ئەردۆغان ھێرش بۆ سەر بارەگای ھەدەپەی ئیدانە کرد

تورکیا.. دەستگیرکردنی نۆ ھاووڵاتی بەریتانی لە سەر سنووری سووریا

تورکیا.. دەستگیرکردنی نۆ ھاووڵاتی بەریتانی لە سەر سنووری سووریا

سەرکۆماری تورکیا لە ئێران پێشوازی لێکرا

سەرکۆماری تورکیا لە ئێران پێشوازی لێکرا

تورکیا بڕی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پەنابەران خەرج کردووە

تورکیا بڕی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پەنابەران خەرج کردووە

ئەردۆغان " ئێمە بڕیاری ئەوە دەدەین کە بچینە ئێران یان نا "

ئەردۆغان " ئێمە بڕیاری ئەوە دەدەین کە بچینە ئێران یان نا "

محەمەدی حاجی مەحموود: بەشداری تورکیا لە گرتنەوەی مووسڵ گرنگە

محەمەدی حاجی مەحموود: بەشداری تورکیا لە گرتنەوەی مووسڵ گرنگە

تورکیا.. دەستگیرکردنی ٥٣ کۆچبەر

تورکیا.. دەستگیرکردنی ٥٣ کۆچبەر