تره‌مپ: "مای گوێی له ئامۆژگارییه‌كه‌م نه‌گرت"
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترەمپ گوتی: "هه‌موو ئه‌و قۆناغه‌ی كه هێنده خراپ به‌ڕێوه‌چووه، چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، به‌ڵام بیرۆكه‌م به سه‌رۆكوه‌زیران "تێرێزا مای" دابوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كرێت. گوێ له‌و ئامۆژگارییه نه‌گرت".
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترەمپ، دوایین ده‌نگدانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیای له‌سه‌ر برێكسیت هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانه‌وه ته‌ماشای بكه‌ین، هه‌موو ئه‌و قۆناغه‌ی كه هێنده خراپ به‌ڕێوه‌چووه، چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، به‌ڵام بیرۆكه‌م به سه‌رۆكوه‌زیران "تێرێزا مای" دابوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كرێت. گوێ له‌و ئامۆژگارییه نه‌گرت. كێشه نییه".
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له لیۆ ڤارادكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیرله‌ندا له ئۆڤاڵ ئۆفیسی كۆشكی سپی، تره‌مپ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كان له‌سه‌ر برێكسیت جێگای شه‌رمه‌زارییه و گوتی، "برێكسیت قۆناغێكی زۆر ئاڵۆزه و هێشتا به‌رده‌وامه. برێكسیت قۆناغێكه كه چه‌ندین وڵاتی دابه‌شكردووه. من راست ده‌رچووم، پێشبینیم كردبوو چی رووده‌دات. ئیدی پێم وانییه ده‌نگدانێكی دیكه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ئه‌مه دادپه‌روه‌رانه نابێت".
تره‌مپ هه‌روه‌ها له‌باره‌ی قۆناغه‌كه‌وه گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانه‌وه ته‌ماشای بكه‌ین، هه‌موو ئه‌و قۆناغه‌ی كه هێنده خراپ به‌ڕێوه‌چووه، چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، به‌ڵام بیرۆكه‌م به سه‌رۆكوه‌زیران "تێرێزا مای" دابوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كرێت. گوێ له‌و ئامۆژگارییه نه‌گرت. كێشه نییه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له ئاینده‌ی دانوستانه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد و گوتی، "ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نه‌یه‌وێت دانوستانمان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبدات، باجی گومرگ بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌یه".