Şerife Çetin,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
بڕۆكسل - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی رایگه‌یاند "دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوە لەوەی ١.٥ ملیار یورۆ لەو ٣ ملیار یورۆیەی بۆ جاری دووەم بۆ په‌نابه‌رانی سووریا لە تورکیا دابینکراوە، رادەست دەکرێت".
له میانی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی "پشتیوانی له داهاتووی سووریا و ناوچه‌كه" كه له لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له بڕۆسكل رێكخراوه، مۆگێرینی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سووریا به رێگای سیاسیی ده‌بێت نه‌ك سه‌ربازی.
مۆگێرینی دانوستانه‌كانی جنێڤی به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له سووریا به گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا و به پێویستیشی زانی پشتیوانی له ئاگربه‌سته‌كان بكرێت.
ئەو سه‌رنجی بۆ پێویستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی راكێشا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا بۆ وڵاته‌كه‌یان و سوپاسی توركیا، لوبنان و ئوردنیشی كرد بۆ به‌هاناوه‌چوون و باوه‌شكردنه‌وه بۆ په‌نابه‌ران.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی باسی له‌وه كرد كه یەکێتیی ئەورووپا به‌ڵێن ده‌دات بۆ كێشه‌ی سووریا له ٢٠١٩ بڕی ٥٦٠ ملیۆن یورۆ ته‌رخان بكات و لهبهرنامهیشدایه هه‌مان گوژمه بۆ ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ دابین بكات و گوتی: "دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوە لەوەی ١.٥ ملیار یورۆ لەو ٣ ملیار یورۆیەی بۆ جاری دووەم بۆ په‌نابه‌رانی سووریا لە تورکیا دابینکراوە، رادەست دەکرێت".