Şerife Çetin,Yusuf Hatip,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
بڕۆكسل – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "گه‌ڕی دانیشتنه‌كانی ئاستانا وه‌ك ته‌واوكه‌ری دانوستانه‌كانی جێنڤ رۆڵیان هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسیی (له سووریا). له ئه‌نجامی كاری هاوبه‌شمان گه‌یشتووین به دوا قۆناغی پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور".
له میانی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی "پشتیوانی له داهاتووی سووریا و ناوچه‌كه" كه له لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له بڕۆسكل رێكخراوه، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئامانجی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسییه بۆ ئه‌و جه‌نگه ناوخۆیه‌ی ماوه‌ی هه‌شت ساڵه سووریای گرتۆته‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م پێناوه‌دا توركیا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رێگای دانیشتنه‌كانی ئاستاناوه رۆڵ ده‌بینێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به رێگای سیاسیی و گوتی: "گه‌ڕی دانیشتنه‌كانی ئاستانا وه‌ك ته‌واوكه‌ری دانوستانه‌كانی جێنڤ رۆڵیان هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسیی (له سووریا). له ئه‌نجامی كاری هاوبه‌شمان گه‌یشتووین به دوا قۆناغی پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه پێویسته دوای پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا زه‌مینه بڕه‌خسێندرێت بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له سووریا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئازادكردنی دیله‌كانی یه‌كتر له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار له میانی دانیشتنه‌كانی ئاستانا ده‌بێته هۆی دروستبوونی متمانه له نێوان هه‌ردوولادا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کە دروستكردنی ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب رێگری كرد له روودانی كاره‌ساتێكی دیكه‌ی مرۆیی و پێشی گرت به شه‌پۆلێكی نوێی كۆچكردنی هاووڵاتییانی سووری بۆ توركیا و ئه‌ورووپا.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی وێڕای هه‌موو كاره ئیستیفزازییهكان پابه‌نده به رێككه‌وتننامه‌ی ئیدلب و پێداگیره له پاراستنی ئارامی له ناوچه‌كه.