Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2019
برۆكسل - AA
نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەورووپا بۆ كاروباری سیاسەتی دەرەكی و ئاسایش، فێدێریكا مۆگێرینی، له برۆكسل له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كۆبووه‌وه و، بابه‌ته‌كانی وه‌ك ڤێنیزوێلا، سووریا، ئه‌فغانستان، نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا و ئۆكرانیای تاوتوێ كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی مۆگێرینی-یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی هاریكاری نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له زه‌ریای ئه‌تڵه‌نتیك.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكراوه له‌باره‌ی وه‌رچه‌رخانی دیموكراسی له ڤێنیزوێلا، چاره‌سه‌ری سیاسیی له سووریا و ئه‌فغانستان، داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمیی، بابه‌تی ئۆكرانیا و وڵاتانی باڵكان.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه په‌یوه‌ندی مۆگێرینی و پۆمپیۆ له‌سه‌ر بابهتهكان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به بابه‌تی ئێران نه‌كراوه كه لایه‌نه‌كان بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ری.