Yusuf Hatip,Ramal Abdullah Mahmood
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2018
بڕۆكسل – AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی نیگه‌رانی قوڵی خۆی له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی هێزه‌كانی ئه‌تۆمی ناوه‌ند مه‌ودا ده‌ربڕی كه له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد له‌گه‌ڵ مۆسكۆ واژووی له‌سه‌ر كردبوو.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا فێدێریکا مۆگێرینی به میدیاكانی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له باره‌ی رێككهوتنهکەوه له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ كۆده‌بێته‌وه.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێجگار نیگه‌رانن له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی هێزه‌كانی ئه‌تۆمی ناوه‌ند مه‌ودا كه له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارد له‌گه‌ڵ مۆسكۆ واژووی له‌سه‌ر كردبوو و گوتی: "ئێمه هه‌میشه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه رێككه‌وتنه‌كان گرنگن و پێویسته به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێن. ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كاندا هه‌بێت پێویسته له بری كشانه‌وه كه‌موكوڕییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت. هێشتا باوه‌ڕمان وایه ده‌كرێت رێككه‌وتنه‌كه باشتر جێبه‌جێ بكرێت".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌وا ئاسایشی ئه‌ورووپا ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و گوتی: "بۆیه ده‌بێت رێككه‌وتنه‌كه بپارێزرێت و جێبه‌جێ بكرێت".
مانگی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌و رێككه‌وتنه كشایه‌وه كه له میانی جه‌نگی سارددا له نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران واژووی له‌سه‌ر كرابوو و به هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زاندرا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی ئه‌تۆمی، رووسیاش ئه‌و كشانه‌وه‌ی به "هه‌نگاوێكی زۆر مه‌ترسیدار" له‌قه‌ڵه‌مدا.