Gamze Türkoğlu Oğuz,Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە- AA
کاربەدەستێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد ئەوەی کە فەرمانی کوشتنی جەمال خاشقجی لە لایەن جێنشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان-ەوە دراوە، "وەک رۆژی روون ئاشکرا"یە.
ئەو کاربەدەستە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت و راپۆرتی دەزگای ناوەندیی هەواڵگریی ئەمریکا، سی ئای ئەی لەبارەی تاوانەکەوە بینیوە لە لێدوانێکدا بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزی راگەیاندووە، کۆبۆچوونییەکی بەهێز سەبارەت بەوەی کە سەرکردایەتیی سعوودیە دەستی لە تاوانەکەدا هەیە، بوونی هەیە و هیچ کەسێک لەوبارەیەوە مشتومڕ ناکات.
ئەو کاربەدەستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە "وەک رۆژی روون ئاشکرا"یە کە فەرمانی کوشتنی جەمال خاشقجی لە لایەن جێنشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان-ەوە دراوە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە هەواڵێکدا بانگەشەی ئەوەی بڵاوکردبوویەوە کە سی ئای ئەی گەیشتووەتە ئەنجامی ئەوەی، فەرمانی کوشتنی خاشقجی لە لایەن جێنشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان-ەوە، دراوە.