Zehra Melek Çat,Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
چوار کەس بە ئۆتۆمبێلێکی سڤیل سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵیان کرد. ئەو کۆنسوڵخانەیەی رۆژی دووی تشرینی یەکەم، رۆژنامەوانی سعوودیی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، جەمال خاشقچی بە مەبەستی ئەنجامدانی کاروباری هاوسەرگیریی سەردانی کرد، بەڵام لێی نەهاتە دەرەوە.
لە کاتێکدا کە چاوەڕوانیی رۆژنامەوانان لەبەردەم کۆنسوڵخانەکەدا درێژەی هەیە، ئۆتۆمبێلێکی نایابی تایبەتی ژمارە ئیستانبوڵ، کاتژمێر ١٣:٤٠ گەیشتە بەردەم باڵەخانەکە.
چوار کەس کە جلی سڤیلیان لەبەردابوو، لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین. ئەوەی سەرنجی رۆژنامەوانانی راکێشا ئەو کیسە سپییە بوو کە لە باوەشی یەکێک لە سەرنیشەکاندا بوو.
رۆژنامەوانە خۆجێیی و بیانییەکان بەهۆی ئەو جموجۆڵەوە، پەخشی راستەوخۆیان ئەنجامدا.