Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە مامەڵەکردنی سعوودیە لەگەڵ دۆسیەی رۆژنامەوان جەمال خاشقچی رایگەیاند: "لە مێژوودا، خراپترین رووداوە کە پەردەپۆش کرابێت".
لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی لەبارەی دۆسیەی جەمال خاشقچی دایەوە.
ترەمپ جەختی لەوەکردەوە کە دوای ئەوەی سەرجەم راستییەکانی سەبارەت بە دۆسیەی خاشقچی کۆکردەوە بڕیاردەدات و رایگەیاند: "شتێکی ئێجگار خراپ بوو".
باسی لەوەشکرد کە لەوبارەیەوە لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان قسەیکردووە و گوتی: "هیچ کەسێک ئەم رووداوانەی پێ خۆش نییە".
سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: "ئەوەی کە پێویستە لەوبارەیەوە چی بکەین، بۆ کۆنگرێس جێدەهێڵم و ئومێدەوارم بڕیارێک بدرێت کە هەردوو پارت پشتیوانیی بکەن".
هەروەها رایگەیاند: "تێگەیشتنێکی زۆر بەد هەبوو، بەشێوەیەکی خراپ ئەنجامدرا و لە مێژوودا خراپترین رووداوە کە پەردەپۆش کرابێت. ئەوەی ئەوان کردیان شێوەی پەردەپۆشکردنی خراپترین شتێکە کە تا ئێستا ئەنجامدرابێت. ئەو کەسەی کە ئەم بیرۆکەیەی داوە، بەڕای من لە گرفتێکی گەورەدایە".