Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
24 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند کە، ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیداربوونیان به كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی ڤیزای ٢١ به‌رپرسی سعوودی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و پێدانی ڤیزا به‌و به‌رپرسانه قه‌ده‌غه ده‌كات.
گوته‌بێژێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "وه‌زاره‌ت به‌پێی جێبه‌جێكردنی یاسای هاووڵاتیی و كۆچ، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه رێگا نه‌دات خاوه‌ن ڤیزا بێته ئه‌مریكا یاخود به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كان كه ده‌ریده‌خه‌ن كه‌سێك بۆ پێدانی ڤیزا گونجاو نییه، ڤیزاكه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه".
گوته‌بێژه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیداربوونیان به كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی ڤیزای ٢١ به‌رپرسی سعوودی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و پێدانی ڤیزا به‌و به‌رپرسانه قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به پێی نهێنیپارێزی ڤیزا، ناتوانێت ورده‌كاری زیاتر بدات له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه سعوودیانهدا ده‌سه‌پێندرێت.
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه ئه‌و به‌رپرسه سعوودیانهی په‌یوه‌ندیدارن به مه‌رگی خاشقچی، ڤیزاكانیان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه و له ژێر رۆشنایی زانیارییه نوێیەكان له بواری جیاوازدا به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێكردنی سزاكانیان.