Çiğdem Alyanak,Berk Özkan,Muhammet Ali Kemal
18 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ- AA
چاوەڕوانییەکان سەبارەت بە چارەنووسی رۆژنامەوانی سعوودیی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، جەمال خاشقچی کە رۆژی دووی تشرینی دووەم بەمەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەک کاروباری فەرمیی، سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو رۆژەوە هەواڵی نازانرێت، درێژەی هەیە.
لە دوای ١٦ رۆژ لە دیارنەمانی جەمال خاشقچی، دەزگاکانی راگەیاندنی تورکی و نێودەوڵەتیی درێژە بە چاوەڕوانییەکانیان لەبەردەم کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ، دەدەن.
میدیاکاران کە لە نزیکەوە چاودێریی هەموو جۆرە جموجۆڵێکی دەورووبەری کۆنسوڵخانە و شوێنی مانەوەی کۆنسوڵ دەکەن، لەرێگای پەخشی راستەوخۆوە بینەرانیان لە پێشهاتەکان ئاگادار دەکەنەوە.
لەدوای ئەوەی دوێنێ شەو، شوێنی مانەوەی کۆنسوڵی سعوودیە لە ئیستانبوڵ، محەمەد عوتێبی، کە رۆژی پێشتر تورکیای جێهێشتبوو، پشکنرا و لێکۆڵینەوە تیایدا ئەنجامدرا، لە ئێستادا بێدەنگیی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە.
هاوکات کۆنسوڵخانەی سعوودیە بەردەوامە لە کاروباری فەرمیی رۆتینی رۆژانەی خۆی.