Sangar Hamad Azeez
19 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە ئاکامی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە ١٠ شارۆچکەی سەر بە پارێزگای ئیستانبوڵ لە کۆی ٤٠ گومانلێکراوی داواکراو، ١٣یان دەستگیرکران.
داواکاری گشتی ئیستانبوڵ بە تۆمەتی گۆڕینەوەی زانیاری لە رێگەی ئاپی (ByLock) بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ ٤٠ گومانلێکراو دەرکرد.
راگەیەندرا لە ئاکامی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە ١٠ شارۆچکەی سەر بە پارێزگای ئیستانبوڵ لە کۆی ٤٠ گومانلێکراوەکە ١٣یان دەستگیرکران.
لە ئێستاشدا گەڕان بەدوای داواکراوەکانی دیکە درێژەی هەیە.