مەهدی ئەکەر: "قوتابخانەکانی مەعاریف لە وڵاتانی دۆست و برا چالاکییان هەیە"
پەرلەمانتاری ئاک پارتی لە بازنەی دیاربەکر مەهدی ئەکەر گوتی: "قوتابخانەی وەقفی مەعاریف لەسەر ستانداردی نێودەوڵەتی و بە ئاستێکی ئێجگای بەرز، بە ئەزموونێکی زۆرەوە مەنهەجی فێرکردن و پەروەردەکردنی تورکیا لەسەر وڵاتانی دۆست و برا جێبەجێ دەکات".
Arbil
هەولێر - AA
پەرلەمانتاری ئاک پارتی لە بازنەی دیاربەکر مەهدی ئەکەر گوتی: "قوتابخانەی وەقفی مەعاریف لەسەر ستانداردی نێودەوڵەتی و بە ئاستێکی ئێجگای بەرز، بە ئەزموونێکی زۆرەوە مەنهەجی فێرکردن و پەروەردەکردنی تورکیا لەسەر وڵاتانی دۆست و برا جێبەجێ دەکات".
ئەکەر کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەی وەقفی مەعاریفی نێودەوڵەتی تورکی لە شاری هەولێر بوو، بۆ رۆژنامەنووسان پەیوست بە بابەتەکە لێدوانی دا.
ئەو پەرلەمانتارەی تورکیا کردنەوەی قوتابخانەی وەقفی مەعاریف-ی بە رووداوێکی گرنگ وەسف کرد لە شاری هەولێر و گوتی: "قوتابخانەکانی مەعاریف لە ئێستادا لە ٤٠ وڵات‌دا و لە سەرتاسەری تورکیا لەسەر ستانداردی نێودەوڵەتی و بە ئاستێکی ئێجگای بەرز، بە ئەزموونێکی زۆرەوە مەنهەجی فێرکردن و پەروەردەکردنی تورکیا لەسەر وڵاتانی دۆست و برا جێبەجێ دەکات".
ئەکەر گوتیشی: "ئەو قوتابیانەی کە لەو قوتابخانانە وانە وەردەگرن، فێری چوار زمان دەبن".
پەرلەمانتاری دیاربەکر مەهدی ئەکەر ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو قوتابخانەیەی هەولێر توانای وەرگرتنی هەزار و ٥٠٠ قوتابی هەیە و گوتیشی: "لە ئێستادا ٥٠٠ قوتابی لەو قوتابخانە ناویان تۆمارکردووە، ئەم رێژە زۆرەیەش بەم ماوەیە کەمە، چوونکە هەموو پێوەرەکانی ستاندارتە. هەنگاو بە هەنگاو لە ئامانجەکانی نزیک دەبێتەوە. ئینشاللە ساڵ بە ساڵ ئەو رێژەیە پڕ دەکاتەوە کە ئامانجییەتی".
ئەکەر و شاندی یاوەری رۆژی رابردوو لە لایەن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، پێشوازییان لێ‌کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەر یەک لە كۆنسولی گشتیی توركیا له هه‌ولێر هاكان كاراچای و شاندێكی ده‌زگای په‌روه‌رده‌ییی مه‌عارفی توركیا ئامادەی بوون، جەخت له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا كراوەتەوە به‌تایبه‌تی له بواری په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها شاندی میوان سوپاسی هاوكاریی ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كردووە بۆ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ده‌زگای مه‌عاریف له هه‌رێمی كوردستان.