Mazın Asad
19 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
شازادەی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان رایگەیاند "ئەگەر ئێران گەشە بە بۆمبی ئەتۆمی بدات، ئەوا ئێمەش دەستبەجێ گەشە بە چەکی خۆمان دەدەین".
بن سەلمان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "٦٠ خولەک" لە کەناڵی CBSی ئەمریکی، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
شازادەی سعوودیە، ئێرانی بە "بڵاوکردنەوەی سیاسەتی ئێران" لە ناوچەکە تۆمەتبار کرد و رایگەیاند "چونکە ئەوان دەیانەوێت سیاسەتی هەژموون پەیڕەو بکەن. کاتی خۆی چۆن ھیتلەر سیاسەتی هەژموونی ئەنجام دا و گەشەی سەند، ئەوانیش دەیانەوێت پرۆژەی خۆیان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بخەنەڕوو. زۆرێک لە وڵاتانی جیھان و ئەورووپا لە مەترسی ھیتلەر تێنەگەیشتن و دوای ھاتنی ئینجا بینیان. ئێمەش نامانەوێت ھەمان شت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بێتە ئاراوە".
محەمەد بن سەلمان راشیگەیاند ئێران لە رووی سەربازیی و ئابوورییەوە ناتوانێت رکابەری سعوودیە بکات.
لە وەڵامی پرسیارێک کە "سعوودیە لە بەرامبەر ئێران پێویستی بە چەکی ئەتۆمی ھەیە؟" محەمەد بن سەلمان گوتی: "سعوودیە نایەوێت ببێتە خاوەن ھیچ بۆمبێکی ئەتۆمی. بێگومان ئەگەر ئێران گەشە بە بۆمبی ئەتۆمی بدات، ئەوا ئێمەش دەستبەجێ گەشە بە چەکی خۆمان دەدەین".
چاوەڕوان دەکرێت بن سەلمان لە ٢٠ی ئادار لە واشنتۆن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.