Özkan Beyer,Rıdvan Korkulutaş
19 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2018
عه‌نتاب - AA
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا بۆ ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نووسی عه‌فرین، "كۆنگره‌ی رزگاریی عه‌فرین" له شاری عه‌نتاب به‌سترا.
كۆنگره‌كه له میوانخانه‌یه‌كی شاره‌كه به‌داخراوی به‌ڕووی میدیاكاندا به‌ڕێوه‌چوو و نزیكه‌ی 100 هاووڵاتیی عه‌فرینی له كورد، عه‌ره‌ب، عه‌له‌وی و ئێزدی كه له سته‌مه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هه‌ڵاتوون، به‌شدارییان تیادا كرد.
گوته‌بێژی كۆنگره‌كه له ئۆپۆزسیۆنی كورد له عه‌فرین، حه‌سه‌ن شیندی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی عه‌فرین و گێڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییان بۆ گونده‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه.
حەسەن شیندی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به هاوكاریی توركیا ده‌یانه‌وێت ژیانێكی باشتر بۆ دانیشتوانی عه‌فرین ده‌سته‌به‌ربكه‌ن و گوتی: "به‌م جۆره ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له‌ڕێی خۆمان. نوێنه‌ری هه‌ر چینێكی عه‌فرین له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداره، ئه‌و بڕیاره‌ی كه به به‌شداریی 30 ئه‌ندامی ئهنجوومهونی خۆجێی ده‌رمانكردووه، جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌كه‌كه له عه‌فرین كاری نه‌شیاوی زۆری ئه‌نجامداوه و گوتی: "ئێمه له عه‌فرین كێشه‌ی زۆرمان هه‌یه. ئه‌وانه پاكده‌كه‌ینه‌وه. پێویسته رێگاكان بكرێنه‌وه و هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌نرێن".
- به‌یاننامه‌ی كۆنگره‌كه
له به‌یاننامه‌ی كۆنگره‌كه‌دا ئه‌م بڕیارانه تۆماركراون:
1- ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و ئاسایش له عه‌فرین و گونده‌كانیدا.
2 - پاككردنه‌وه‌ی عه‌فرین له بۆمبی چێنراو و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له ده‌روازه‌كانی شاره‌كه‌دا.
3 - رێزگرتن له پێكهاته ئایینیی، نه‌ژادی و مه‌زهه‌بییه‌كان.
4 - ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و دادپه‌روه‌ری.
5 - پاراستنی مافی ژنان و یه‌كسانیی.
6 - داماڵینی چه‌ك له دانیشتوان.
7 - ئازادكردنی ئه‌ندامانی پارته‌كان له گرتووخانه‌كانی عه‌فرین و بانگهێشتكردن بۆ ئاشتیی نیشتمانیی.
8 - به‌خشینی ئیداره‌ی سه‌رجه‌م شاره‌كه و شارۆچكه‌كان به پێكهاته‌كانی عه‌فرین و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌كادیمی و پسپۆڕن.
9 - هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی له لایه‌ن دانیشتوانی عه‌فرینه‌وه، چاودێرییكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه و ئه‌نجامدانیان به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك.
10 - له‌دوای رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه، پێكهێنانی ژماره‌یه‌ك لیژنه له عه‌فرین، ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه و هاوكارییكردنیان.
11- پێكهێنانی هێزی ئاسایشی لۆكاڵی له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ندامی هیچ پارتێك نیین و دانیشتووی عه‌فرینن، پاراستنی عه‌فرین و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش.
12- به بێ بوونی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ و به‌و پارانه‌ی كه له سندوقی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێییه‌وه ده‌رده‌چن، هێزه‌كانی ئاسایش پێكبهێنرێن.
13- له‌ناوبردنی تۆڵه، رق و توندوتیژیی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی، چاندنی كولتووری رێز و خۆشه‌ویستیی و داماڵینی ژینگه‌ی عه‌فرین له تیرۆر و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی.
14- كاریگه‌ركردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی خاوێن و ته‌كنۆكرات.
15- بوونی ئازادیی میدیا، دیموكراسی و ئازادیی راده‌ربڕین.
16- ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی هاوشێوه‌ی سووته‌مه‌نی، كاره‌با و ئاو.
17- كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی نێوان توركیا و عه‌فرین و ئاسانكردنی هاتوچۆ.