Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
عه‌نتاب / حه‌له‌ب - AA
- دوای رزگاركردنی له ده‌ستی داعش له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕاتدا، ژیان له جه‌رابلوس ئاسایی ده‌بێته‌وه و بازاڕه‌كانی شاره‌كه قه‌ره‌باڵخیی پێوه ده‌بینرێت.
- دانیشتوانی جه‌رابلوس بۆ كڕینی پێداویستیی رۆژانه‌یان و پێداویستیی خوێندن بۆ منداڵه‌كانیان ده‌چنه بازاڕه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هاتوچۆ ده‌كه‌ن. ئه‌م جموجووڵهش كاسبكاران و دووكاندارانی دڵخۆشكردووه.
دوای رزگاركردنی له ده‌ستی داعش له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕاتدا، ژیان له جه‌رابلوس ئاسایی ده‌بێته‌وه و بازاڕه‌كانی شاره‌كه قه‌ره‌باڵخیی پێوه ده‌بینرێت.
شارۆچكه‌كه كاتێك له‌ده‌ستی داعشدا بوو ته‌نها سێ هه‌زار کەس لە دانیشتوانەکەی تێدا مابوونەوە، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی له‌سه‌رووی 25 هه‌زار كه‌سه‌وه‌یه.
دانیشتوانی شارۆچكه‌كه كه چه‌ندین مانگ لەبەر به ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ماڵه‌كانیان نهدههاتنهدهرهوه، له‌ئێستادا ده‌چنه بازاڕه‌كان و کاروباری رۆژانه‌ی خۆیان دوور له ترس و دڵه‌ڕاوكێ ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌تایبه‌ت منداڵان له شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا ده‌بینرێن كه سه‌رقاڵی یاری کردن و به‌سه‌ربردنی كاتن.
دانیشتوانی جه‌رابلوس بۆ كڕینی پێداویستیی رۆژانه‌یان و پێداویستیی خوێندن بۆ منداڵه‌كانیان ده‌چنه بازاڕه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هاتوچۆ ده‌كه‌ن. ئه‌م جموجووڵهش كاسبكاران و دووكاندارانی دڵخۆشكردووه.