Mohammed Baqi Hussein
19 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
حه‌له‌ب - AA
- له‌نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریا و گرووپه‌كانی لایه‌نگری ئه‌سه‌ددا رێككه‌وتنێكی نوێ سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی حه‌له‌ب ئه‌نجامدراوه.
- به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ 20 هه‌زار له خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن بگوازرێنه‌وه و سبه‌ی رۆژی سێشه‌ممه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌مێننه‌وه بگوازرێنه‌وه.
- به‌م رێككه‌وتنه، خه‌ڵكی سڤیل له ناحیه‌ی مه‌زایا و شارۆچكه‌ی زه‌به‌دانی-شه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه كه له‌ژێر گه‌مارۆی رژێمدان.
دوای تێپه‌ڕینی دوو رۆژ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌به‌وه سه‌رله‌نوێ ده‌ستیپێكرده‌وه. به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاروانی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له ناحیه شیعه‌نشینه‌كانی فوعە و كهفرهیای ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن له نزیك ئیدلب له چه‌ند كاتژمێرێكدا ده‌ست پێ بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، له‌نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریا و گرووپه‌كانی لایه‌نگری ئه‌سه‌ددا رێككه‌وتنێكی نوێ ئه‌نجامدراوه.
رێككه‌وتنه‌كه به‌نێوه‌ندگیریی توركیا و رووسیا ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ 20 هه‌زار له خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن بگوازرێنه‌وه و سبه‌ی رۆژی سێشه‌ممه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌مێننه‌وه بگوازرێنه‌وه.
شه‌وی رابردوو یه‌كه‌م كاروان كه له 500 كه‌س پێكهاتبوون له‌خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌به‌وه به‌ڕێكه‌وتن و نیو كاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتنه ناوچه‌یه‌كی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن له خۆرئاوای حه‌له‌ب.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س له ناحیه‌كانی فوعە و كهفرهیا ده‌گوازرێنه‌وه كه له‌ژێر گه‌مارۆی ئۆپۆزسیۆندان و بڕیاره له چه‌ند كاتژمێری ئاینده‌دا ده‌ست به گواستنه‌وه‌یان بكرێت.
- دۆخی فوعە و كهفرهیا
فوعە و كهفرهیای شیعه‌نشین پێكه‌وه نزیكه‌ی 15 هه‌زار دانیشتوانیان هه‌یه و له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی حزبوڵڵا و سوپای پاسدارانی ئێراندایه. ئه‌و دوو ناحیهیە ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه له‌ژێر گه‌مارۆی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایه. به‌ڵام رژێم له‌ئاسمانه‌وه پێداویستیی مرۆیی و سه‌ربازییان بۆ به‌رده‌داته‌وه. پێویستییه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌م جۆره دابینده‌كرێت.
ئۆپۆزسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت كه 18 ناوچه‌ی دیكه هه‌یه له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمدان و ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی سه‌ر فوعە و كهفرهیا هه‌ڵبگرن، رژێم له‌و ناوچانه‌دا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامده‌دات.
- له مه‌زایا و زهبەدانی-شه‌وه خه‌ڵكی ده‌گوازرێنه‌وه
به‌م رێككه‌وتنه، خه‌ڵكی سڤیل له ناحیه‌ی مه‌زایا و شارۆچكه‌ی زه‌به‌دانی-شه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه كه له‌ژێر گه‌مارۆی رژێمدان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی سێشه‌ممه هه‌زار و 500 كه‌س له بریندار، نه‌خۆش و منداڵان بگوازرێنه‌وه.