Ekip
19 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2016
دوای دوو رۆژ لە هەڵپەساردنی گواستنەوەی گەمارۆدراوانی حەلەب، سەرلەنوێ پرۆسەی گواستنەوە دەستی پێکردەوە.
بەپێی رێککەوتنی رژێمی ئەسەد لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند سەعاتێکدا کاروانی گواستنەوەکان دەستپێبکاتەوە .
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەی رۆژهەڵاتی حەلەب کە لەژێر گەمارۆدایە،رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان لایەنەکانی رژێمی ئەسەد و ئۆپۆزسیۆن هاتۆتە ئاراوە .
رێککەوتنەکە بە متمانەی تورکیاو رووسیا هاتۆتە ئاراوە.
بەپێی رێککەوتنەکە ئەمڕۆ٢٠ هەزار لەو گەمارۆدراوانەی حەلەبی رۆژهەڵات لە کەسانی مەدەنی و ئۆپۆزسیۆن و رۆژی سێشەممەش ئەوانی تر دەگوێزرێنەوە .
لە قۆناغی یەکەمدا گروپێکی ٥٠٠ کەسی نیوسەعات لەمەوپێش لەناوچەی ژێر دەستی رژێم دەرچوون و گەیشتنە ناوچەی رۆژئاوای حەڵەب .
لەبەرامبەر ئەمەدا لە ناحیەکانی کەفریا و فوئای ژێر گەمارۆی ئۆپۆزسیۆن لە ئیدلیب،لەماوەی ٣ رۆژدا ٤ هەزار کەس دەگوازرێتەوەو پلان هەیە لە چەند سەعاتی داهاتوودا پرۆسەی گواستنەوەکە دەستپێبکات.
دۆخی فوئا و کەفریا -
هەریەک لە فوئا و کەفریا خاوەنی ١٥ هەزار ژمارەی دانیشتوانن، هەریەک لە سوپای پاسداران و حیزبوڵا کۆنترۆڵی ناوچەکە دەکەن .
ئەو ناحیانە ماوەی ساڵونیوێکە لەژێ گەمارۆی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندان،بەڵام رژێمی ئەسەد بۆردومانی خەستی ناوچەکە دەکات و ناوبەناو یارمەتی سەربازیو مرۆیی دەگەیەنێتە ناوچەکە، بەوچەشنە پێداویستیەکانی خەڵکی دابین دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن جەخت دەکەنەوە لەوەی ١٨ ناوچە لەژێر گەمارۆی رژێمدایەو ئەگەر تەواوی داخوازیەکانیان لە ناحیەکانی فوئا و کەفریا جێبەجێ بکرێت، ئەوا دەشێت رەشەکوژی لە ١٨ ناوچەی نیشتەجیی مەدەنی رووبدات.
- چاوەڕێ دەکرێت لە ناوچەکانی مەدایەو زەبدانی-ش گواستنەوە ئەنجام بدرێت.
بەپێ رێککەوتنەکە لە هەریەک لە شارۆچکەی زەبدانی و ناحیەی مەدایەی چواردەوری دیمەشق کە لەژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی لایەنگری رژێم و سوپای سەربە رژێمدایە، گواستنەوە ئەنجام بدرێت.
-چاوەڕێ دەکرێت هەزارو ٥٠٠ کەس کە پێکهاتوون لە برینداران و منداڵ رۆژی سێشەممە بگوازرێنەوە .
رۆژی پێنجشەممەو هەینی پێشوو گروپە تیرۆریستەکانی رژێمی ئەسەد کە لەژێر فەرمانداری جەنەراڵ سەید جەواد ی ئێرانیدان دەسترێژیان کردبوە سەر گروپێک کە لە حەلەبەوە دەگوازرانەوە،سەرەنجام ١٨ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست دابوو. ئەو گروپانەش لەسەرەتای ئاگربەستەوە ژیانی خەڵکیان بەلاوە هیچ بوەو لە هێرشەکانی دواییاندا مەرجی ئەوەیان دانابوو کە دەبێت لە ناحیەکانی فوئاو کەفریاشەوە خەڵک بگوێزرێتەوە.