Abdullah Shukur
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2016
برۆکسڵ - AA
سەدان کەس لە شاری برۆکسڵی پایتەختی بەلجیکا خۆپیشاندانیان بە مەبەستی نیشاندانی پاڵپشتی بۆ ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی کە لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی شاری حەلەب گیریان خواردووە، ئەنجامدا.
بە دەستپێشخەری بەشێکی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سەدان کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەی گۆڕەپانی شومانی شاری برۆکسڵ کرد کە بە مەبەستی نیشاندانی پاڵپشتی و ھاوسۆزی بۆ خەڵکی سڤیلی شاری حەلەب ئەنجامدرا و لە بەردەم دامەزراوەکانی یەکێتی ئەورووپا لەو شارە کۆبوونەوە.
بە بەرزکردنەوەی دروشمەکانی "حەلەب رزگار بکەن"، "خانەوادەکانمان لە شاری حەلەبن"، "کۆکوژی لە حەلەب ئەنجام دەدرێت"، خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیان نیشاندا.
ھاوکات لە خۆپیشاندانەکەدا یاداشتێک خوێنرایەوە و تیایدا ئاماژە بە پاراستنی خەڵکی سڤیل لە حەلەب و ھەستی ناڕەزایەتی لە دژی ھێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل کرا.
خۆپیشاندانەکە لە ژێر چاودێری رێوشوێنی ئەمنی پێویست نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند.