İrfan Aydoğdu,Ramal Abdullah Mahmood
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
عه‌نتاب – AA
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پیكابێكدا كه ژماره‌یه‌ك كرێكاری كشتوكاڵی (پاڵه)ی هه‌ڵگرتبوو، ٢٢ كه‌س برینداربوون كه ژماره‌یه‌كیان منداڵ و منداڵی ساوان.
دوای ئه‌وه‌ی پیكابه‌كه له رێگای عه‌نتاب-نیزیپ تایه‌ی ده‌ته‌قێ كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه له ده‌ست شۆفێره‌كه‌ی مه‌تین كۆیونجو ده‌رده‌چێت.
له ئاكامدا شۆفێره‌كه و ٢١ كه‌س كه له به‌شی بارهه‌ڵگری پیكابهكهدا ده‌بن و زۆربه‌یان ژنن بریندار ده‌بن. هه‌روه‌ها له نێو برینداراندا ژماره‌یه‌ك منداڵ و منداڵی ساوا هه‌ن.
دواتر تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا بریندارانیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌ی گشتی نیزیپ.
زاندراوه مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی برینداران نییه.