Zana Natık Kerem
19 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2018
دانمارك ــ AA
بە بۆمبی مۆڵۆتۆڤ پەلاماری باڵیۆزخانەی توركیا لە شاری كۆپنهاگن پایتەختی دانمارك درا كە بە هۆیەوە ئاگر لە باڵەخانەكە كەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆپنهاگن رایگەیاندووە كە بە پێی زانیارییەكانی پۆلیس، پەلاماردانەکە لە كاتژمێر 02:55 روویداوە.
بەڕێوەبەرایەتیەكە ئاماژەی بەوەداوە كە هێزی پشتیوانی رەوانەی شوێنەكە كردووە و هێزەكانی پۆلیس كە لە نزیك باڵیۆزخانەكە بوون وایان بە باش زانیوە لە بری راوەدوونانی پەلاماردەرەكان، ئاگرەكە بكوژێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆپنهاگن باسی لەوەشكردووە كە بە پێی ئەنجامی بەرایی لێكۆڵینەوەكان، گومان دەكرێت هێرشەكە لە لایەن چوار كەسەوە ئەنجام درابێت.
هێرشەكە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێنكەوتووەتەوە.