Davut Çolak
05 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2020
دانمارك – AA
به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه، دانمارك به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مه‌شقكردنی به سه‌ربازانی عێراق راگرت.
سوپای دانمارك رایگه‌یاند کە به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مه‌شقكردنیان به سه‌ربازانی عێراق هه‌ڵپه‌ساردووه كه له میانی به‌رنامه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی “Operation Inherent Resolve” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش به‌ڕێوه‌دەچێت.
به‌هۆی ئاڵۆزی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه مهشقكردنهكه راگیراوه و ئاماژه به‌وه‌یشدراوه کە رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ گیراوه‌ته به‌ر و ره‌وشی سه‌ربازانی دانمارك له عێراق باشه.
دانمارك رایگه‌یاندووه كه ٢٠٠ سه‌ربازی له عێراقن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ناتۆ رایگه‌یاند كه چالاكییه‌كانی مه‌شقكردنی ناتۆ له عێراق راگیراون.