Ramal Abdullah Mahmood
11 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
كۆپنهاگن – AA
له كۆپنهاگن-ی پایته‌ختی دانمارك و ئارهوس كه دووه‌مین گه‌وره شاری ئه‌و وڵاته‌یه هه‌زاران كۆچبه‌ر و هاووڵاتی دانماركی به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له دژی ئه‌و یاسا توندانه‌ی له دژی په‌نابه‌ران ده‌ركراون خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
خۆپیشاندانه‌كه‌ی كۆپنهاگن كه له لایه‌ن نۆ رێكخراوی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نییه‌وه رێكخرا، خۆپیشانده‌ران به هه‌ڵگرتنی مه‌شخه‌ڵ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته تونده‌ی حكوومه‌ت له‌و ساڵانه‌ی دواییدا له دژی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران گرتوویه‌تیه به‌ر چه‌ندین دروشمیان له دژی "ره‌گه‌زپه‌رستی" به‌رزكردبۆوه.
سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی، كیم وایت له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له خۆپیشاندانه‌كه‌دا، به پێویستی زانی وڵاته‌كه‌ی هه‌لومه‌رجی باش بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌سته‌به‌ر بكات كه روو لە دانمارك دەکەن.
کیم وایت ره‌خنه‌ی له راگرتنی وه‌رگرتنی ژماره‌ی دیاریكراوی په‌نابه‌ران گرت كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانمارك بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و داوای كرد حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵبستێت و ئه‌و ژماره په‌نابه‌ره وه‌ربگرێت كه بۆی دیاریكراوه.