جيهان

لە خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسادا چوار هەزار و ٩٩ کەس دەستبەسەرکراون

- لە ئەنجامی ئەو رووداوانەی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێلەگ زەردەکان لە ١٧ی تشرینی دووەمەوە بەدواوە کەوتوونەتەوە، چوار هەزار و ٩٩ کەس دەستبەسەرکراون.

Yusuf Özcan, Muhammet Ali Kemal  | 11.12.2018 - نوێکردنەوە : 12.12.2018
لە خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسادا چوار هەزار و ٩٩ کەس دەستبەسەرکراون

Ile-de-France

پاریس - AA

لە ئەنجامی ئەو رووداوانەی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێلەگ زەردەکان لە ١٧ی تشرینی دووەمەوە بەدواوە کەوتوونەتەوە، چوار هەزار و ٩٩ کەس دەستبەسەرکراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پۆلیس بڵاویکردوونەتەوە؛ لە ئەنجامی ئەو رووداوانەی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێلەگ زەردەکان کەوتووەتەوە، چوار هەزار و ٥٢٣ کەس راپێچی بنکەکانی پۆلیس کراون و لەمانەش چوار هەزار و ٩٩ کەسیان دەستبەسەرکراون.

چالاکییەکانی ئێلەگ زەردەکان کە لە ١٧ی تشرینی دووەمدا لەبەرامبەر زیادکردنی باجەکانی سەر سووتەمەنی و خراپبوونی دۆخی ئابووری دەستیان پێکرد و دواتر بۆ رق و تووڕەیی بەرامبەر حکوومەتەکەی سەرکۆمار، ئیمانوێل ماکرۆن گۆڕدرا، بووەتە توندترین خۆپیشاندانەکانی ماوەی چەند ساڵی رابردوو لە فەڕەنسا.

خۆپیشاندەران کە بە گشتیی لەو کەسانە پێکدێن کە بە هۆی بەرزیی کرێوە لە دەرەوەی ناوەندی شارەکان نیشتەجێن و داوای باشکردنی دۆخی ئابووریی لە ماکرۆن دەکەن.

باجەکانی سەر سووتەمەنی کە لە لایەن ئێلەگ زەردەکانەوە پرۆتستۆکرا، بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەڵگیرابوون، بەڵام خۆپیشاندەران ئەمەیان لە ئاست داواکارییەکانیاندا نەبینییەوە و رایانگەیاند کە درێژە بە خۆپیشاندانەکان دەدەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın