جيهان

دایکێک کە لە سووریا کوڕەکەی لەلایەن پەکەکە/یەپەگەوە ڕفێندراوە داوای لێپرسینەوە لەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەکات

فاتمە ئەحمە: "نیگەرانی تەندروستیی کوڕەکەمم. ناتوانم پەیوەندی پێوە بکەم. گەردنی ئەو کەسانە ئازاد ناکەم کە ڕفاندوویانە و لە ئێمەیان جیاکردووەتەوە. کوڕەکەم ناتوانێت چەک بە دەستەوە بگرێت و بیرۆکەی ڕێکخراوەکە وەرگرێت".

Ömer Koparan, Mehmet Burak Karacaoğlu  | 09.05.2024 - نوێکردنەوە : 12.05.2024
دایکێک کە لە سووریا کوڕەکەی لەلایەن پەکەکە/یەپەگەوە ڕفێندراوە داوای لێپرسینەوە لەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەکات

Halab

حەلەب - AA

فاتمە ئەحمەد کە هیچ هەواڵی لەو کوڕەی نییە کە لە سووریا لەلایەن ڕێکخراوى تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەوە ڕفێندراوە، داوای لێپرسینەوە لەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەکات.

فاتمە کە تەمەنی ٤٨ ساڵە و لە ١٧ی شوباتدا کوڕە تاقانەکەی لەلایەن بەناو پێکهاتەی گەنجانی ڕێکخراوەکە، شەبیبە سەوریە ڕفێندراوە، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا.

دایکە فاتمە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا بەهۆی تەقینەوەی مین کە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە دانرابوو هاوسەرەکەی لەدەستداوە، کوڕە تاقانەکەی بە ناچاری وازی لە خوێندن هێناوە و بۆ بژێوی ژیان لە عەلوەی شارەکە دەستی بە کار کردووە.

فاتمە ئەحمەد رایگەیاند: "لە یەکی شوباتی ٢٠٢٤دا، کاتێک موسعەب خەڵەف سەردەستەی شەبینە سەوریە بوو دایان بەسەر عەلوەکەدا و ژمارەیەکی زۆر منداڵیان ڕفاند کە کوڕەکەی منیشیان لەنێودابوو".

گوتیشی: "ئەو کوڕە تاقانەی من بوو. جگە لەو کەسی دیکەمان نییە. چووم بۆ لای ئەو ڕێکخراوەی ڕفاندوویانە. گوتیان لێرە نییە. دان بەوەدا نانێن کە ڕفاندوویانن، بەڵام ئەوانەی لە عەلوەکە کار دەکەن دەڵێن ئەوان ڕفاندویانە".

فاتمە ئاماژەی بەوە کرد کە نیگەرانی تەندروستیی کوڕەکەیەتی و، گوتی: "ناتوانم پەیوەندی پێوە بکەم. گەردنی ئەو کەسانە ئازاد ناکەم کە ڕفاندوویانە و لە ئێمەیان جیاکردووەتەوە. کوڕەکەم ناتوانێت چەک بە دەستەوە بگرێت و بیرۆکەی ڕێکخراوەکە وەرگرێت. ئەوانمان قبوڵ نییە. ئێمە دەمانەوێت لە ئاشتییدا بژین. واز ناهێنم لە گەڕان بە دوای کوڕەکەمدا و هەر دەیدۆزمەوە. ئەو هێزانەی پێیان دەگوترێت شەبینە سەوریە کوڕەکەمیان ڕفاندووە، داواکارم لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın