جيهان

ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە حەلەب کچێکی ١٤ ساڵانیان ڕفاند بۆ ئەوەی بیخەنە ڕیزی چەکدارەکانیانەوە

Eşref Musa, Ömer Koparan  | 09.05.2024 - نوێکردنەوە : 09.05.2024
ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە حەلەب کچێکی ١٤ ساڵانیان ڕفاند بۆ ئەوەی بیخەنە ڕیزی چەکدارەکانیانەوە

Tel Abyad

تەل ئەبیەز - AA

لە قەزای تەل ڕەفعەتی سەربە پارێزگای حەلەب لە باکووری سووریا کە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەوە داگیرکراوە، ڕێکخراوەکە کچێکی ١٤ ساڵانی ڕفاند بەمەبەستی خستنە ڕیزی چەکدارەکانیەوە.

ڕیدۆر ئەحمەد، گوتەبێژی "ڕابیتەی سەربەخۆی کورد" کە گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردییە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە لە قەزای تەل ڕەفعەت منداڵێکی ١٤ ساڵانیان بە ناوی (ن.م.) لە کاتی هاتنەدەرەوەی لە قوتابخانە ڕفاندووە.

ڕیدۆر ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە ڕێگریی دەکات منداڵە ڕفێندراوەکان پەیوەندی بە خێزانەکانیانەوە بکەن، ئەوەیشی خستەڕوو ڕێکخراوەکە ئەو منداڵ و گەنجانەی دەیانڕفێنێت یان دەستبەسەریان دەکات، ڕەوانەی کەمپەکانی مەشق و ڕاهێنانیان دەکات بۆ وەرگرتنی ڕاهێنان لەسەر چەک.

هەروەها ڕیدۆر ئەحمەد باسی لەوە کرد کە لە سەری ساڵەوە تا ئێستا، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە لە پارێزگاکانی حەلەب، ڕەققە، دێرازۆر و حەسەکە کە داگیری کردوون لانی کەم ٢٥ منداڵی ڕفاندووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکیدا لە بارەی "منداڵانی ناو شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەکانی ساڵانە" پەیوەست بە ماوەی کانوونی دووەم-کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بڵاویکردەوە کە لە نێو ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/هەسەدە/ یەپەگە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ منداڵیان وەک سەرباز بەکارهێناوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا لێدوانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس خراوەتەڕوو کە دەڵێت: "زۆر نیگەرانم لەوەی منداڵان لەلایەن هەپەگە/پەکەکەوە وەک سەرباز بەکاردەهێندرێن. داوا لەوانە دەکەم واز لەوە بهێنن منداڵان وەک سەرباز و ئامانجی جیاواز بەکاربهێنن و تەواوی منداڵان ئازاد بکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın