Atila Altuntaş
31 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2022
ستۆکهۆڵم – AA
دانمارک رایگەیاند بە بەهای دوو ملیار کرۆن کە دەکاتە نزیکەی ٢٩٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئۆکراینا دەکات.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە تەلەڤیزیۆنی فەرمی دانمارک بڵاو کراوەتەوە، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، مارتێن بۆدسکۆڤ رایگەیاندووە بە بەهای دوو ملیار کرۆن هاوکاری سەربازییان بۆ ئۆکراینا رەوانە کردووە کە پێکهاتووە لە چەک و کەلوپەل و ئامێرە سەربازییەکانی دیکە.
حکوومەتی سویدیش لە میانی بەرنامەیەکی نهێنیدا، هاوکاری سەربازیی دیکە بۆ ئۆکراینا رەوانە دەکات.
لەمبارەیەوە حکوومەتی سوید رایگەیاندووە کە بەڕێژەیەکی بەرز لە رووی سەربازییەوە هاوکاری پێشکەشی ئۆکراینا دەکەن، بەڵام بەهۆی پاراستنی نهێنی هاوکارییەکەوە ناوەڕۆکی هاوکارییەکە ئاشکرا ناکەن.
سوید پێشتر پێنج هەزار چەکی دژەمووشەکی AT4، پێنج هەزار ئێلەگی گوللەنەبڕ، پێنج هەزار کڵاوی سەربازیی و چەندین جێ خۆراکی ئامادەکراو کە بەشی ١٣٥ هەزار سەربازی دەکرد بۆ ئۆکراینا رەوانە کردبوو.
وەزیری دەرەوەی سوید، ئێن ڵایند لە دووی شوباتی رابردوو لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند کە ئەو هاوکارییەی بە بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلار پێشکەشی ئۆکراینایان کردووە، گەیشتووەتە جێی خۆی.