Kasım İleri
05 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن – AA
كه‌شتی جەنگی وشكاویی USS Bataan سەربە هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا مانۆڕی سه‌ربازی له ئه‌فریقا راگرت و به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێكه‌وت.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانکردەوە کە دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌هۆی كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سەربە سوپای پاسداران، كه‌شتی جەنگی وشكاویی USS Bataan و یه‌كه‌ی ٢٦ی مارینز به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێ كه‌وتووه.
كه‌شتی جەنگی وشكاویی USS Bataan له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مانۆڕی شێری ده‌ریا له ئه‌فریقا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی ٢٦ی مارینز كه له دووهه‌زار و ١٠٠ سه‌رباز پێكدێت به‌ڕێكه‌وت و هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یشته سنووره ئاوییه‌كانی مه‌غریب.
هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیاری ئاژانسی ئانادۆڵودا له‌مباره‌یه‌وه خۆی بوارد له باسكردنی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌شتییه‌كه رووی تێ ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "كه‌شتی جەنگی وشكاویی USS Bataan و یه‌كه‌ی ٢٦ی مارینز كه له‌نێو كهشتییهكدان به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی ئه‌ركی هێزه ده‌ریاییه‌كان، سه‌رقاڵی چالاكی رۆتینین. له‌باره‌ی هۆكاره ئه‌منییه‌كان و چالاكییه‌كانی داهاتوو نادوێین. گرووپی ئاماده‌باشی جه‌نگی كه‌شتی وشكاویی و یه‌كه‌ی ئه‌ركداری مارینز بۆ فه‌رمانده‌كان له هه‌ر جێیه‌كی جیهان ده‌بنه هێز بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه ده‌ریایی، ئاسمانی و وشكانییه‌كان به شێوه‌یه‌كی خێرا".