Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی و كۆمیسیاری بەرپرس لە دانوستانەكانی فراوانبوون لە ئه‌نجوومه‌نی یەكێتی ئەورووپا، جۆهانس هان كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له "كۆبوونه‌وه‌ی باڵای دیالۆگی سیاسیی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا" سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌یان كردووه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی رێكخست.
مۆگێرینی لێره‌دا رایگه‌یاند، به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له بڕیاری توركیا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌ره‌پێدانی هه‌وڵه‌كانی ریفۆرم ده‌كه‌ن.
ناوبراو بابه‌تی دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی هه‌ڵسه‌نگاند و رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له كوشتنی خاشقجی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.