Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
22 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرك – AA
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی بڵاویانکردەوە "كه سه‌یری گۆشه‌نیگای تره‌مپ ده‌كه‌یت، به ئاسانی ده‌بیندرێت (گرنگی ده‌دات به) به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، فرۆشتنی چه‌ك، نه‌وت و ئێران. ئه‌مه‌ش جگه له كارێكی گێلانه شتێكی دیكه نییه".
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ گوتارێكیان به ناوی "سیاسه‌تی راستی سه‌ره‌تایی تره‌مپ" له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كوشتنی جه‌مال خاشقجی و پشتیوانیكردنی له سعوودیه بڵاوكرده‌وه.
له گوتاره‌كه‌دا به ئاماژه‌دان به‌و گوتانه‌ی رۆژی پێشتر تره‌مپ له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی-یه‌وه كردنی كه گوتبووی "له‌وانه‌یه جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئاگای له كوشتنه‌كه بێ و له وانه‌شه ئاگای لێ نه‌بێت!"، نووسراوه "لێره‌دا ئامانجی ئه‌و نیشانه‌ی سهرسوڕمانهمان نه‌زانی. وه‌ك ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ناوبراو كه ده‌توانین به سه‌ره‌تایی و كاڵ پێناسه‌ی بكه‌ین كه دڵنیا نین ده‌یه‌وێت به‌ره‌و كوێمان به‌رێت".
له گوتاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه تره‌مپ ناتوانێت هاوسه‌نگی دروست بكات له نێوان راستییه‌كان و ئایدیای ئه‌مریكا.
له گوتاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵی رابردوویدا بۆ سعوودیه به‌بڕی 450 ملیار دۆلار رێككه‌وتنی بازرگانیی واژووكرد، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خاشقجی-یه‌وه داوه و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، "كه سه‌یری گۆشه‌نیگای تره‌مپ ده‌كه‌یت، به ئاسانی ده‌بیندرێت (گرنگی ده‌دات به) به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، فرۆشتنی چه‌ك، نه‌وت و ئێران. ئه‌مه‌ش جگه له كارێكی گێلانه شتێكی دیكه نییه".
هه‌روه‌ها گوتاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان جار جاره ئاسته‌نگی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستكردووه به‌نموونه له قه‌ته‌ر و یه‌مه‌ن و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، "ئه‌گه‌ر رێگه‌ی به كوشتنیشی نه‌دابێت، ئاشكرایه كه بن سه‌لمان ده‌یزانی خاشقجی ده‌ڕفێنرێت و ده‌هێنرێته‌وه بۆ سعوودیه".
له گوتاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه كه چاوه‌ڕوانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی توندتریان كردووه له‌باره‌ی خاشقجی-یه‌وه.
له ده‌قی له گوتاره‌كه‌دا هاتووه، "وه‌ك هه‌ر سه‌رۆكێك تره‌مپ-یش جار جاره له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا پێویستی به هاوپه‌یمانی ناوخۆیی هه‌یه بۆ بژارده سه‌خته‌كان، به‌ڵام تره‌مپ به‌م دواین روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی خاشقجی-یه‌وه، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن سیناتۆران لیندسی گراهام و میت رۆمنی-شه‌وه كه تازه ده‌ستبه‌كاربووه و پشتگیریی بابه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، پشتگیریی لێنه‌كراوه".