بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت پۆمپیۆ "گوێی له تۆماری ده‌نگیی تاوانی خاشقچی گرتووه"
- بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره، گوێی له تۆماری ده‌نگیی په‌یوه‌ست به "كوشتنی" رۆژنامه‌وانی سعوودیی، جه‌مال خاشقچی، له‌نێو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ، گرتووه.
Washington DC
واشنتۆن- AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره، گوێی له تۆماری ده‌نگیی په‌یوه‌ست به "كوشتنی" رۆژنامه‌وانی سعوودیی، جه‌مال خاشقچی، له‌نێو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ، گرتووه.
له هه‌واڵێكدا كه ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ی بی سی، به پشتبه‌ستن به كاربه‌ده‌ستێكی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره رۆژی چوارشه‌ممه، كاربه‌ده‌ستانی توركیا تۆماری ده‌نگیی په‌یوه‌ست به كوژرانی قاشقچییان بۆ پۆمپیۆ لێداوه و زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به ئاشكراكردنی ده‌نگه‌كانی نێو تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ش داوه‌ته ناوبراو.
له هه‌واڵه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شكراوه كه كاربه‌ده‌سته توركه‌كه، باسی له‌وه‌كردووه خاشقچی له كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له "ئه‌نجامی هه‌وڵێكدا كه ماوه‌ی هه‌شت خوله‌كی خایاندووه، له رێگه‌ی خنكاندنه‌وه كوژراوه".
- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌نگۆكانی ره‌تكرده‌وه
له‌وباره‌یه‌شه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ناوه‌رت، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و بانگه‌شه‌كانی ره‌تكرده‌وه.
هێزه‌ر ناوه‌رت رایگه‌یاندووه "وه‌زیر (ی ده‌ره‌وه) پۆمپیۆ، نه گوێی له تۆمارێكی ده‌نگی سه‌باره‌ت به دیارنه‌مانی خاشقچی گرتووه و نه زانیاریی سه‌باره‌ت به ئاشكراكردنی ده‌نگه‌كانی نێو تۆماره ده‌نگییه‌كه بینیوه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی جه‌مال خاشقچی رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌كی زۆر گه‌وره روونه‌دات، ئه‌وا ئه‌و مردووه. ئه‌مه پشت به سه‌رجه‌م زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌به‌ستێت كه هاتوون".
تره‌مپ له‌كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری رۆژنامه‌وانان سه‌باره‌ت به خاشقچی، له ویلایه‌تی مۆنتانا، رایگه‌یاندبوو ره‌نگه خاشقچی كوژرابێت و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م كاره‌ش قورس ده‌بن.