Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگه‌یاند، هەواڵگری ئەمریکا بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لەبارەی دۆسیەی کوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی و گوتی: "رەنگە بن سەلمان زانیاری لەسەر رووداوەکە هەبێت".
تره‌مپ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و سعوودیه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تره‌مپ باسی له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و سعوودیه كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌ئاستی ژماره‌ی پێوانه‌ییدا گرێبه‌ستی وه‌به‌رهێنان له‌نێوان واشنتۆن و ریازدا واژووكراوه.
تره‌مپ تاوانی خاشقچیی به "خراپ" ناوبردووه و رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا دژی ئه‌م تاوانه هه‌نگاوی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ورده‌كاریی پێویست له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌وه ده‌زانن و نووسیویه‌تی،
"به‌رپرسانی سعوودیه خاشقچی به دوژمنی ده‌وڵه‌ت و ئیخوانی ناوده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌م وه‌سفانه رۆڵیان نه‌بووه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئێمه سه‌باره‌ت به‌و تاوانه قبوڵنه‌كراوه. شا سه‌لمان و شازاده‌ی جێ‌نشین محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌توندی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه زانیاری‌یان هه‌بێت له‌باره‌ی تاوانی خاشقچی. هه‌واڵگریی ئێمه به‌رده‌وامه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، به‌ڵام ده‌كرێت بن سه‌لمان له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه تراژیدییه‌وه پێشتر زانیاریی هه‌بووبێت، ره‌نگه زانیاریی هه‌بووبێت، ره‌نگه نه‌یبووبێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تره‌مپ ده‌ڵێت، "له‌باره‌ی تاوانی خاشقچییه‌وه هه‌رگیز ناتوانین به‌تەواوی خاوه‌ن بۆچوون بین". و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سعوودیه هاوپه‌یمانێكی گرنگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران‌دا.
تره‌مپ هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، "له‌نێو كۆنگرێسدا كه‌سانێك هه‌یه به‌هۆكاری سیاسی یان هه‌رهۆكارێكی دیكه ده‌یانه‌وێت به‌ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا بڕۆن و له‌مه‌شدا ئازادن. تا ئەو کاتەی ئاسایشی ئەمریکا لە سەروو پلانەکانەوە بێت ئامادەی گوێگرتنین لە هەموو بۆچوونێک".