Safvan Allahverdi,Mohammed Baqi Hussein
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ جه‌ختیكرده‌وه، خۆشحاڵه به په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغڵووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، پۆمپیۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، "به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌و په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنییانه ده‌كه‌م كه دوای ئازادكردنی قه‌شه ئه‌ندریو سه‌ریهه‌ڵداوه، بانگه‌واز ده‌كه‌م كه‌ناڵی زیاتر پێكبهێنرێت بۆ تاوتوێكردنی نیگه‌رانییه هاوبه‌شه‌كانی دیكه".
پۆمپیۆ له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی تاوتوێی دۆسیه‌ی خاشقچی، هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگ له سووریا، پشتگیریكردنی قۆناغی ئاشتی له سووریا به‌سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه.