چاوش‌ئۆغڵو: "تیمی توركیا و ئه‌مریكا جارێکی دیکە له‌باره‌ی منبج كۆده‌بنه‌وه"
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگای منبج له ناوچه‌كانی دیكه‌یش له رۆژانی داهاتوو تیمی توركیا و ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه.
Washington DC
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگای منبج له ناوچه‌كانی دیكه‌یش له رۆژانی داهاتوو تیمی توركیا و ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له واشنتۆن له‌گه‌ڵ میدیاكارانی توركیا كۆبۆوه و له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرك و واشنتۆن دوا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە له میانی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و دواتر له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، جۆن بۆڵتۆن كۆبۆته‌وه و گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ له‌باره‌ی چۆنییەتی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، چاوه‌ڕوانییه‌كانمان (له ئه‌مریكا) دواین. كه له‌نێویاندا فه‌تۆ و هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه له سووریا بوو. له‌مباره‌یه‌وه جگه له ده‌ربڕینی نیگه‌رانییه‌كانمان له‌باره‌ی ئه‌وه‌یشه‌وه دواین كه پێویسته چی بكرێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی تاوتوێی نه‌خشه‌ڕێگای منبج-یشیان كردووه و گوتی: "ئه‌م نه‌خشه‌ڕێگایه ته‌نها په‌یوه‌ندی به منبج-ه‌وه نییه. به هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌گه‌ڵ باكووری سووریایشه‌وه هه‌یه تاوتوێی ئه‌وانه‌شمان كرد كه له لایه‌كه‌وه نه‌خشه‌ڕێگای منبج جێبه‌جێ ده‌كرێت پێویسته له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌ست بكرێت به گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویسته چی بكه‌ین".