Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
21 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه پاشگه‌زنابنه‌وه له‌و رێككه‌وتنه بازرگانییانه‌ی له‌گه‌ڵ سعوودیه ئه‌نجامیانداوه.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-سعوودیه كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و رێككه‌وتنه بازرگانییانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ئه‌نجامیانداوه درێژه‌ی ده‌بێت و گوتی: "له سه‌دان ملیار دۆلار پاشگه‌زنابینه‌وه، ئه‌گه‌ر پاشگه‌زببینه‌وه نرخی نه‌وت ده‌فڕێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه خۆی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا نییه و گوتی:
"هیچ گرنگ نییه به‌لامه‌وه، سعوودیه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به منه‌وه نییه. به به‌های سه‌دان ملیار دۆلار به‌رهه‌م له‌م وڵاته‌وه ده‌كڕین".
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر پێداویستییە سهربازیییەکان به سعوودیه نه‌فرۆشین ئه‌وا حكوومه‌تی ریاز له رووسیا و چینه‌وه ده‌سته‌به‌ریان ده‌كات و گوتی: "رووسیا و چین زۆر زۆر دڵخۆش ده‌بن به‌و دۆخه".