دەستلەکارکێشانەوەی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ژینگه‌پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
- به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ژینگه‌پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌ریك سۆلهه‌یم دوای ئه‌وه‌ی تێچووی گه‌شته‌كانی گه‌یشتنه نزیكه‌ی نیو ملیار دۆلار ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
New York
نیویۆرك – AA
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ژینگه‌پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌ریك سۆلهه‌یم دوای ئه‌وه‌ی تێچووی گه‌شته‌كانی گه‌یشتنه نزیكه‌ی نیو ملیار دۆلار ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
ئاشكرا بوو ئه‌ریك سۆلهه‌یم كه گه‌وره به‌رپرسێكه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و خه‌ڵكی نه‌رویج-ه تێچووی گه‌شته‌كانی نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووه.
رۆژنامه‌ی زه گاردیان-ی به‌ریتانی بڵاویکردەوە، ئه‌ریك سۆلهه‌یم له میانی ٦٦٨ رۆژدا، ٥٢٩ رۆژ گه‌شتی ئه‌نجامداوه و تیكتی فڕۆكه و كرێی مانه‌وه‌ی لە هۆتێل، نزیكه‌ی نیو ملیار دۆلار بووه.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك رایگه‌یاند، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ریك سۆلهه‌یم-ی قبووڵ كردووه.
ئه‌ریك سۆلهه‌یم له حوزه‌یرانی ٢٠١٦ه‌وه كرابووه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ژینگه‌پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه باره‌گاكه‌ی له شاری نایرۆبی پایتەختی کینیا-یه.