Sangar Hamad Azeez
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ لە بینای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لە واشنتۆن، پێشوازی لە هاوتا تورکییەکەی مەولود چاوشئۆغلو کرد.
راگەیەندرا لە کۆبوونەوەکە وێڕای باسکردنی پەیوەندیییە دووقۆڵییەکان باس لە پێشهاتەکانی ناوچەیی و رووداوی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچی-یش کراوە.
کۆبوونەوەکەی هەردوو وەزیر دوور لە چاوی میدیاکاران، نزیکەی ٤٥ خولەکی خایاند.