Mohammed Baqi Hussein
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2017
راگه‌یه‌نرا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی نوێ سه‌باره‌ت به رێگریكردن له گه‌شتكردنی هاوولاتییانی هه‌ندێك وڵاتی ئیسلامی ده‌رده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ رێگریكردن له گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی حه‌وت وڵاتی کە زۆربەی دانیشتوانەکەی موسوڵمان بۆ ئه‌مریكا له‌لایه‌ن دادوه‌ری فیدراڵیی واشنتۆن جه‌یمس رۆبارتهوه راگیرا، تره‌مپ رایگه‌یاند بڕیارنامه‌یه‌كی دیكه ده‌رده‌كات.
تره‌مپ دەڵێت: "بڕیارنامه تازه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌وه ده‌رده‌كرێت كه من به بڕیارێكی زۆر خراپ ناوی ده‌به‌م".
تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی دژی بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر رۆبارت نیشاندا و گوتی: "تاكه كێشه‌ی ئێمه له‌باره‌ی ئه‌م بڕیاره‌وه، بڕیاردانێكی خراپه له‌لایه‌ن دادگایه‌كی خراپه‌وه".
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكاش له‌سه‌ر گوته‌كانی تره‌مپ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه "به‌مجۆره، سه‌رۆك بێ به‌فیڕۆدانی كات، رێگره‌كانی به‌رده‌م پاراستنی وڵاته‌كه‌مان هه‌ڵده‌گرێت".
تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا بڕیارنامه تازه‌كه‌ی واژوو ده‌كات، به‌ڵام ئاشكرا نه‌كراوه بڕیاری ئه‌مجاره كام وڵاتانه ده‌گرێته‌وه.
تره‌مپ به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ رێگریكردن له گه‌شتی هاووڵاتییانی حه‌وت وڵات کە زۆربەی دانیشتوانەکەی موسوڵمان بۆ ئه‌مریكا. به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن دادوه‌ری فیدراڵیی واشنتۆن جه‌یمس رۆبارتهوه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ راگیرا كه ببووه جێی مشتومڕی زۆر له ئه‌مریكا و جیهاندا.