Washington DC
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆڵێكی به‌رچاو ده‌گێڕێت له‌نێو پارتی كۆماری‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌وانه‌یه ببێته به‌ربژێر بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ساڵی ٢٠٢٤.
دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ی له ٢٠ی كانوونی دووه‌مدا پۆسته‌كه‌ی بۆ ركابه‌ره‌كه‌ی له پارتی دیموكرات، جۆ بایدن چۆڵ كرد بۆ یه‌كه‌مجار له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغدا له میانی كۆنفرانسی كاری نه‌ریتخوازانی سیاسی ٢٠٢١ له ویلایه‌تی فلۆریدا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
دۆناڵد تره‌مپ له گوتاره‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی توندی له ئیداره‌ی جۆ بایدن گرت و له‌باره‌ی داهاتووی خۆی و پارتی كۆماریشه‌وه دوا.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆتایی به جوڵانه‌وه‌ی سیاسیی ئه‌و نه‌هاتووه كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێكردووه و به پێچه‌وانه‌وه تازه به‌ڕێكه‌وتوون.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه پارتێكی نوێ داده‌مه‌زرێنێت و گوتی: "پارتێكی نوێ دانامه‌زێنم. ئه‌م جۆره هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه. پارتی كۆماری پارتی ئێمه‌یه. ئه‌م جوڵانه‌وه‌ی كه ئه‌مریكییه شكۆدار، تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانمان دروستیانكردووه تازه ده‌ستی پێكردووه و له ئه‌نجامدا ئێمه سه‌رده‌كه‌وین".
دۆناڵد تره‌مپ داكۆكی له‌وه كرد كه به‌ڕوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سێی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ی بردووه‌ته‌وه و له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ٢٠٢٤، گوتی: "كێ ده‌زانێت له‌وانه‌یه بڕیار بده‌م سێ‌جار شكست به ئه‌وان بهێنم".
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له هه‌ڵبژاردنی به‌شێك له كۆنگرێس له ٢٠٢٢ و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٤ رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێت له‌ناو پارتی كۆماری‌دا.
به‌شێكی زۆری گوته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه‌گرتن بوو له ئیداره‌ی جۆ بایدن به تایبه‌ت له‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران گرتوویه‌تییه به‌ر و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه جۆ بایدن ده‌رگای ئه‌مریكا به‌ڕووی كۆچبه‌رانی نایاساییدا كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی جۆ بایدن گرت له باره‌ی چین و رووسیا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌یشی ده‌ینێت له ئه‌فغانستان و عێراق. له‌باره‌ی سیاسه‌تی جۆ بایدن-یش بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران گوتی: "به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ربگرێت، سزاكان هه‌ڵده‌گرێت. به‌ر له‌وه‌ی دانوستانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن ده‌به‌نگانه هه‌موو داشه‌كان به‌كار ده‌هێنێت".
دۆناڵد تره‌مپ جارێكی دیكه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه گوایه له هه‌ڵبژاردنی سێی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ فرتوفێڵ كراوه، گوتی: "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا فرتوفێڵ كرا و دواتر دادگای باڵا و دادگاكانی دیكه ئه‌و بوێرییه‌یان نه‌بوو كاره راسته‌كه ئه‌نجام بده‌ن. پێویسته به‌په‌له چاكسازی له سیسته‌می هه‌ڵبژاردندا بكرێت. سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئێمه له ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م خراپتره".
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ تویته‌ر و فه‌یسبووكیشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هه‌ژماری تایبه‌تی كه‌سانی نه‌ریتخواز له ئه‌مریكا داده‌خه‌ن و به پێویستی زانی ئه‌و كۆمپانیایانه بخرێنه ژێر چاودێرییەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن