Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
02 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
میلانیا تره‌مپ، هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، به‌جیا له هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌كه‌م گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌فریقا ئه‌نجامدا.
گوته‌بێژی میلانیا تره‌مپ، ستیفانی گریشام له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی میلانیا بۆ ئه‌فریقا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە به‌رنامه‌ی ئه‌و سه‌ردانه كه نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، غانا، مالاوی، كینیا و میسر ده‌گرێته‌وه.
گوتیشی: "میلانیا ده‌یه‌وێت له كێشه‌كانی ئه‌و وڵاتانه ئاگاداربێت كه سه‌ردانیان ده‌كات و له‌وه ده‌كۆڵێته‌وه كه ئه‌مریكا چۆن چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه ده‌دۆزێته‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ترامپ، له گوتارێكیدا كه له كانوونی دووه‌مدا له كۆشكی سپی، له‌باره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه پێشكه‌شی كرد كه ده‌چنه ئه‌مریكاوه، ئاماژه‌ی به وڵاتانی ئه‌فریقا كرد و شانێكی به‌كارهێنا كه "سووكایه‌تیان" تێدابوو.