Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
بۆرییەکی گازی سرووشتیی لە پارێزگای خوزستانی باشووری خۆرئاوای ئێران، تەقییەوە.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤيزیۆنی فەرمیی ئێران، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەیران لە خوزستان، کیومەرس حاجیزادە، ئاشكرایکردووە کە بۆری گازی سرووشتیی نێوان خوزستان-ئەسفەهان لە شارۆچکەی باغ مەلیک تەقیووەتەوە.
کیومەرس حاجیزادە باسی لەوەشکردووە کە دوای تەقینەوەکە لەبەر هۆکاری ئەمنیی، ناوچەکانی نیشتەجێبوونی نزیک لە شوێنی رووداوەکە چۆڵکراون.
جەختی لەوەشکردووەتەوە تەقینەوەکە بەهۆی لێچوون لە بۆرییەکەدا روویداوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامە.