İzzet Taskiran,Hemın Othman Mohammed
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
هێڵی ئاسمانیی ئانادۆڵو جێت كه سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی توركیایه له دیاربه‌كر و عه‌نتابه‌وه ده‌ست به گه‌شته‌كانی ده‌كات بۆ هه‌ولێر.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی راوێژكاری راگه‌یاندنی هێڵی ئاسمانیی توركی، ئانادۆڵو جێت به‌و گه‌شتانه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێده‌كات له دوای به‌شه توركییه‌كی قوبرس ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ چوونه ناو تۆڕێكی دیكه‌ی گه‌شتی ئاسمانی بۆ خاڵێكی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
ئانادۆڵو جێت نرخی گونجاو پێشكه‌ش به‌و گه‌شتیارانه ده‌كات كه له عه‌نتاب و دیاربه‌كره‌وه گه‌شتی هه‌ولێر ده‌كه‌ن. گه‌شته‌كانی هه‌ولێر كه له هه‌ردوو شاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێن له 21ی ئاداردا ده‌ستپێده‌كات.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌بردن و كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری هێڵی ئاسمانیی توركی، ئیلكه‌ر ئایجی باسی له‌وه كرد كه مێژووی گه‌شتی ئاسمانیی توركی به قۆناغێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگدا تێپه‌ڕیوه و رایگه‌یاند "فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ هێز و توانا به هێڵی ئاسمانیی توركی و ماركه‌كانی ده‌به‌خشێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان. دڵخۆشم به‌وه‌ی ئانادۆڵو جێت كه ماركه‌ی سهركهوتوومانه له دوای كۆماری توركی له باكووری قوبرس گه‌شتی هه‌ولێری خستووه‌ته ناو تۆڕی گهشتهكانییهوه".
ئانادۆڵو جێت له 21ی ئاداردا ده‌ست به گه‌شته‌كانی ده‌كات و له هه‌فته‌یه‌كدا سێ گه‌شتی به‌رامبه‌ری ئه‌نجام ده‌دات كه به‌م شێوه‌یه‌یه؛ عه‌نتاب-هه‌ولێر-عه‌نتاب و دیاربه‌كر-هه‌ولێر-دیاربه‌كر. بلیتی ئه‌و گه‌شتانه كه له 99 دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات خراوه‌ته‌ڕوو بۆ فرۆشتن.
ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی anadolujet.com بكه‌ن بۆ ده‌ستخستنی زانیاری ورد سه‌باره‌ت به گه‌شته‌كان.