Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
دوای رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکە، حەوت وڵات رایانگەیاند کە گەشتکردنیان بە فڕۆکەکانی جۆری "Boeing 737 Max 8"، ھەڵپەساردووە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانیی ئەسیوپیا لە جۆری "Boeing 737 Max 8" کە گەشتی بۆ نایروبی ئەنجام دەدا، بە ١٥٧ سەرنشینەوە تێکشکا و بە ھۆیەوە سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.
دوێنێ دووشەممە ھەریەک لە ئەسیوپیا، چین و ئێندۆنیزیا رایانگەیاندبوو کە لە چوارچێوەی دەستەبەرکردنی پاراستنی ئاسایش، ئیتر گەشتکردن بە فڕۆکەکانی جۆری "Boeing 737 Max 8" ئەنجام نادەن.
ئەمڕۆ سێشەممەش ھەریەک لە ھیندستان، سینگاپور، مەکسیک و بەڕازیل رایانگەیاند کە گەشتکردنیان بە فڕۆکەکانی جۆری " Boeing 737 Max 8"، ھەڵپەساردووە.
فڕۆکەی جۆری " Boeing 737 Max 8" کە لە لایەن کۆمپانیای پوینگ-ی ئەمریکییەوە بەرھەم دەھێندرێت، دوای رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی ھێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا، پشکی کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە بۆرسەی نیویۆرک پاشەکشەی کردووە.