Gökhan Kavak
26 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
ئادیس ئابابا - AA
سەرۆکوەزیرانی ئەسیوپیا، ئابی ئەحمەد رایگەیاند کە دەست بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی کراوە بۆسەر شاری مەکەلی کە بەدەست هێزەکانی بەرەی رزگاریخوازی گەلی تیگرای یاخیبوودایە کە خۆ رادەستکردن رەت دەکاتەوە.
ئابی ئەحمەد لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە ئەو ٧٢ کاتژمێرەی درابوو بە هێزەکانی بەرەی رزگاریخوازی گەلی تیگرای بۆ خۆڕادەستکردن تەواو بووە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەش لە دوایین قۆناغیدایە.
سەرۆکوەزیرانی ئەسیوپیا، ئابی ئەحمەد جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، گرنگیی زۆر دەدەن بە پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و گوتی: ''ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی کە لە چواری تشرینی دووەمدا لە ناوچەی تیگرای باکووری وڵات دەستیپێکرد، دوایین قۆناغی بەرەو شاری مەکەلی دەستیپێکردووە''.
بەمەبەستی خۆبەدەستەوەدانیان، ئابی ئەحمەد ماوەی ٧٢ کاتژمێری دابووە چەکدارانی بەرەی رزگاریخوازی گەلی تیگرای، بەڵام چەکدارەکان رەتیدەکەنەوە خۆیان رادەستبکەنەوە.