Moskova
مۆسكۆ – AA
لە رووسیا زۆرترین ژمارەی رۆژانەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٥ هه‌زار و ٤٨٧ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به تۆماركردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، دوو ملیۆن و ١٨٧ هه‌زار و ٩٩٠ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ٥٢٤ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٣٨ هه‌زار و ٦٢ كه‌س.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون لە رێژەی سەدا ١،١ەوە بۆ ڕێژه‌ی سه‌دا ١،٢ بەرزبووەوە.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، شەش هه‌زار و ٧٥ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ٧٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٥٧٧ هه‌زار و ١٧٧ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هەشت هه‌زار و ٦٠٣ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه کە ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا ئه‌نجامدراون ٧٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزاریان تێپەڕاندوە.
بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا دووبارە رێوشوێنە تەندروستییەکان لە رووسیا گیراونەتەوەبەر و هاووڵاتییان پێویستە لە سەرجەم شوێنە گشتییەکاندا دەمامک بەکاربهێنن.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا.
له ٢٨ی تشرینی یەکەمەمەوە بەکارهێنانی دەمامک لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی رووسیا کراوەتە زۆرەملێ.
هەروەها لە تەواوی شارەکانی ئەو وڵاتە، چێشتخانە، باڕ و یانە شەوانەییەکان لە کاتژمێر ١١ی شەو بۆ شەشی بەیانی دادەخرێن.