Zana Natık Kerem
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
ئەدیس ئابابا ــ AA
فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا کە گەشتی بۆ نایروبی ئەنجام دەدا، بە ١٥٧ سەرنشینەوە تێکشکا.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئەسیوپیا، ئابێ ئەحمەد لە تویتێکدا بڵاویکردەوە کە فڕۆکەیەکی جۆری "٧٣٧ ـ ماکس ٨" سەربە ھێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا کە گەشتی بۆ نایروبی ئەنجام دەدا، تێکشکاوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئەسیوپیا ئاماژەی بەوەشداوە کە فڕۆکە ئەسیوپییە تێکشکاوەکە دوای شەش خولەک لە فڕینی بە ١٥٧ سەرنشینەوە کە ھەشتیان تیمی فڕۆکەوانیین، بەرلەوەی تێکبکشێت لە شاشەی رادەرەوە دیار نەمابوو.
ھاوکات کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوە بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکەکە لە نزیک ناوچەی بیشۆفتۆ باشووری شاری ئەدیس ئابابا تێکشکاوە.
تا ئێستا ھۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە نەزاندراوە، ھەروەھا زیانە گیانییەکانیش رانەگەیەندراوە.