Tayfun Salcı,Hemın Othman Mohammed
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
له‌نده‌ن - AA
ئه‌كته‌ر، سیناریست، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری كۆمیدی توركی، جه‌م یڵماز شانۆگه‌ری نوێی ''Diamond Elite Platinum Plus'' له له‌نده‌ن پێشكه‌ش كرد.
یڵماز به شانۆگه‌ری نوێی تاكه كه‌سی ''Diamond Elite Platinum Plus'' له ناوه‌ندی شانۆی Eventim Apollo به‌و توركانه شادبوو كه له به‌ریتانیا ده‌ژین.
ته‌ماشاكه‌ران هۆڵێكی سێ هه‌زار و 500 كه‌سیان پڕكرد بۆ ته‌ماشاكردنی نمایشه‌كه و بەرلە نمایشه‌كه‌ش ریزی دوور و درێژ له‌به‌رده‌م هۆڵه‌كه‌دا دروست بوو بۆ چوونه ناو هۆڵه‌كه‌وه.
نمایشه‌كه كه به سپۆنسه‌ری توركیش بانك به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا باڵیۆزی توركیا له له‌نده‌ن، ئومیت یاڵچن ئاماده‌بوو.