Hamdi Yıldız
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2020
ریاز – AA
به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ژماره‌یه‌ك وڵات، سعوودیه بڕیاریدا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌ڵپه‌سێرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سعوودیه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاویكرده‌وه كه له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هۆشداریدان له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ژماره‌یه‌ك وڵات، بڕیاردراوه گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌ڵپه‌سێردرێن.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه رێگه به‌و فڕۆكه بیانییانه ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان كه پێشتر هاتوونەتە سعوودیه، باسی لهوهیشكردووه كه له‌وانه‌یه هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كان هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌یش درێژبكرێته‌وه.