Nuri Aydın
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی کە به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی Worldometer، تا ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار و ٩١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧٧ ملیۆن و ١٩٠ هه‌زار و ٩٤٩ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تا جیهانییه‌ش تۆماركراوه.
به گیانله‌ده‌ستدانی ٣٢٤ هه‌زار و ٨٦٩ كه‌س ئه‌مریكا له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی وڵاتاندا دێت و به دوای ئه‌ویشدا به گیانله‌ده‌ستدانی ١٨٦ هه‌زار و ٧٧٣ كه‌س به‌ڕازیل له ریزی دووه‌م، به گیانله‌ده‌ستدانی ١٤٥ هه‌زار و ٤٨٣ كه‌سیش هیندستان له ریزی سێیه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ١١٨ هه‌زار و ٢٠٢ كه‌سیش مه‌كسیك له ریزی سێیه‌مدا دێت.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م زیاتر له ٢٠٠ وڵات و ناوچه‌ی گرته‌وه.
تا ئێستا ٥٤ ملیۆن و ١٠٦ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.